پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێکی بۆ ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا بڵاوکردەوە و وتی، “تا زەمەن تێپەڕ دەبێت، زیاتر نرخی دەزانین”.
لە پەیامێکدا قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، “نەوشیروان مستەفا لە ڕێ و ڕێبازیدا زیندووە، لەو سەرکردە دەگمەنانەیە کە بووەتە موڵکی گشتی و تا زەمەن تێپەڕ دەبێت، زیاتر نرخی دەزانین”.
وتیشی، “لەدەستدانی کاکە نەوە خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ گەلەکەمان، ئەو تەنها سیاسی و پێشمەرگەیەکی شۆڕشی نوێ نەبوو، ئەو رۆشنبیر و رۆژنامەنووس و ئەدیب و مێژوونووس بوو. ئەو هاوڕێ دێرینەکەی مام و ئاڵاهەڵگری چاکسازی بوو، رۆحت شاد کاکە نەوە”.