گەنجێکی عیراقی لە ئەڵمانیا شەش کەس برینداردەکات

پۆڵەتیک پرێس

میدیاکانی ئەڵمانیا ئاشکرایانکرد کە کردەوەیەکی تیرۆریستی لەلایەن کەسێکەوە ئەنجامدراوەو بەو هۆیەوە شەش کەس برینداربوون.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری سکای نیوزی عەرەبی، کەسێک بەئۆتۆمبێل گرژی و ئاڵۆزی لەسەر شەقامێکی ڕێڕەوی خێرا دروستدەکات و بەو هۆیەوە شەش کەس بریندار دەکات، سێ کەس-یش لەو کەسانە برینەکانیان سەختە.

داواکاری گشتی ئەڵمانیا بەڕۆژنامەی فرانس پرێسی راگەیاندووە کە پیاوێکی بەڕەگەز عیراقی هۆکاربووە بۆ دروستبوونی پێکدادانی چەند ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێڕەوی خێرا لە شاری بەرلین، بەو هۆیەوە شەش کەس بریندار دەکات.

لەلایەکی دیکەوە وتەبێژی داواکاری گشتی ئەڵمانیا باسی لەوە کردووە کە ئەو کارەی پیاوە عیراقییەکە پلان بۆ داڕێژراو بووەو وا دەردەکەوێت مەبەستی کردەوەیەکی تیرۆریستی بێت، بەڵام دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان تەواوی ئەنجامەکەی بڵاودەکەینەوە.

لەپێشتریشدا میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە کە ئەو کەسە عەرەبی خەڵکی عیراقەو تەمەنی 30 ساڵە، بەرلەوەی پۆلیس دەستگیری بکات سندوقێکی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دەرهێناوەو پێدەچێت تەقەمەنی بووبێت، بەڵام پۆلیسی ئەلمانیا رەتیانکردووەتەوە هیچ مادەیەکی پەیوەست بە تەقینەوەیان لەو ئۆتۆمبێلەدا دوای پشکنین دۆزیبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا