هاوپەیمانی سیادە لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم هاتەدەنگ

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانی سیادە لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی فرۆشتنی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان هاتە دەنگ و ڕایگەیاند، “داوا لە هەردوو حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم دەکەین دەست بە دانوستانی ڕاستەوخۆ بکەن لەمبارەیەوە و کێشەکان چارەسەر بکەن”.

ئەمڕۆ چوارشەممە هاوپەیمانی سیادە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، “ئێمە بڕوای تەواوەتیمان بە هاوبەشیی نیشتیمانی هەیە لەسەر بنەمای یەکسانی، وە مافی گەلی عێراقە قازانج لە سامانە سروشتییەکانی بکات بە بێ جیاکاری”.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا ئەوەشی خستەڕوو، داوا لە پەرلەمان دەکەین پەلە بکات لە دانانی یاسای نەوت و غاز بەجۆرێک کە بگونجێت لەگەڵ دەستوور و بەرژەوەندی گەلی عێراقی لە کوردستان هەتا بەسڕە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی سێشەممە دادگای فیدڕاڵی عێراق لە دانیشتنەکەیدا کە تایبەت بوو بە فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێم بڕیاریدا، فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێم نادەستوورییە و لە دەرەوەی چوارچێوەی دەستووری عێراقدایە، بۆیە دەبێت لێکۆڵینەوە و وردبینی بۆ هەموو گرێبەستە واژۆکراوەکان بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا