ماوەی لێخۆشبوونی پێشینەكانی تا 20 ی ئەیلول درێژ دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی ماوەی كاركردن بە بڕیاری ژمارە132 بۆ لێخۆشبوونی پێشینەكان تا 20 ی ئەیلولی 2022، ئەوەش دوا دەرفەت دەبێت بۆ سوودوەرگرتن لەو ئاسانكارییانە و جارێكی تر درێژ ناكرێتەوە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داشكاندنی رێژەی 15% ی پێشینانەكانی “هاوسەرگیریی و قەرزی بچووك و پێشینەكانی بانكی كشتوكاڵی و پێشینەی پرۆژەكانی پیشەسازی و گەشتیاری” دەگرێتەوە، هەروەها داشكاندنی رێژەی 15% لە بڕی پابەندی دارایی كەڵەكەبووی شارەوانییەكان و گەشتوگوزار و ئاو”، بەمەرجێك كەس و لایەنی بەرپرسیار لەو پابەندییە داراییە ئامادەبن تا 90 رۆژی كاری تەواوی بڕی ئەو پابەندییە داراییانە بۆ حكومەت بگەڕێننەوە.

هاوكات لێخۆشبوونی تەواوی سزای دواكەوتن و سود لەسەر باج و رەسمی كەڵەكەبوو بە مەرجێك تەواوی باج و رەسم بدرێت بە حكومەت لەو ماوەی هاتوو، هەروەها دەسەڵاتیش دراوە بە وەزیری دارایی بۆ پێشكەشكردنی هەموو جۆرە ئاسانكارییەك لە چوارچێوەی یاسا بەركاربەرەكان بۆ پێدانی باج و رەسمی كەڵەكەبوو بە مەرجێك داواكاری بۆ سوودمەندبوون لەو ئاسانكارییە پێشكەش بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا