گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر دووبارە ڕاگیران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەهۆی خۆڵبارینەوە جارێکی دیکە ڕاگیران.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕایگەیاند، “ئاگاداری گشت لایەک دەکەینەوە کە بە هۆی خۆڵبارینێکی چڕ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر سەرجەم گەشتەکانی ڕاگرت، لە ئەگەری هەبوونی هەر گۆرانکاریەک ئاگادارتان دەکەینەوە”.

لە ڕۆژی دووشەممەوە شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین ڕووی لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە و بەهۆیەوە گەشتە ئاسمانییەکان لە زۆرێک لە ناوچەکان ڕاگیران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا