سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی هۆکاری کێشەکانی سلێمانی ئاشکرا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی ھەرێم لە ڕووی ئابوریەوە بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دۆخی دارایی زۆر باشە.

ئاماژەی بەوەشدا، داھات زیادی کردووە بەڵام داھاتی نەوت شەفاف نیە و %41ی  دەگەڕێتەوە بۆ حکومەت و %59 ی بۆ کرێی کۆمپانیا و کرێی گواستنەوەی نەوت دەڕوات وتیشی باشترە چاکسازی لە ڕێژەکاندا بکرێت.

وتیشی، کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بە هۆی ڕێگریکردنی پارتیە لە هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان پێویستە بابەتەکە بە سازانی نیشتیمانی تێپەڕێت.

زیاد جەبار ڕوونی کردەوە سەبارەت بە کێشەکانی سلێمانی وتی، بەشێک لەو کێشانەی لە سلێمانی ھەیە دەگرێتەوە بۆ ئەو فشارە سیاسی و ئابوری و میدیاییە لە سنوری پارێزگای سلێمانی ھەیە پێویستە خەڵکی کوردستان ئەو ڕاستیە بزانن کە داھاتی سلێمانی چیە و بۆچی سەرف دەکرێت؟ داھاتی سلێمانی لە خاڵە سنوریەکان و داھاتی ناوخۆ کۆدەکرێتەوە بەڵام مانگانە کورتھێنان لەو بڕە ھەیە کە بۆ سلێمانی دیاری کراوە بۆ ئەوەی پارەی موچەی پێ دابین بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، نەبوونی یاسای بودجە لەم چەند ساڵەدا  بووەتە ھۆی ئەو تاکڕەویەی کە ئێستا دروست بووە لە بواری ئابوریدا ، چونکە تەنانەت لە پەرلەمانی کوردستان نازانن داھاتی نەوت چەندە و چۆن دابەش دەکرێت.

وتیشی پەرلەمان جگە لەو ڕاپۆرتانەی دیلۆیت بڵاوی ئەکاتەوە هیچیتر نازانێت،دیلۆیتیش لەلایەن حکومەتەوە ڕاپۆرتەکان وەردەگرێت، ئەمەش مانای ئەوەیە  ئەو کۆمپانیایە خۆی ناچێت بەدواداچوون بکات بۆ عەدادی ئەو نەوتەی ھەناردە دەکرێت.

هاوکات ڕۆژی دووشەممە، میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە، یەكێتی لەسەر ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەدابینكردنی دەرمان و پێداوستی پزیشكی بۆ نەخۆشخانەكانی سلێمانی ئەمجارەش پیلانێكی پارتی دژی سلێمانی پووچەڵكردەوە و رێگریكرد ناحەزان دەستوەردەنە تەندروستی گشتی و تەندروستی هاوڵاتیان بخەنە نێو ململانێی سیاسیی ناپاك كە دەیكەن و یاری بە ژیانی مرۆڤ و نەخۆش بكەن بۆ بەرژەوەندی حزبی و بەدەستهێنانی پلە و پۆست لەبەغدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا