یەکێتی ئەوروپا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی پێدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بە ڕوسیا، یەکێتی ئەوروپا سزای نوێ ئامادەدەکات دژی ئێران.

دەزگای هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، یەکێتی ئەوروپا بەنیازە سزا بەسەر سێ بەرپرسی باڵای بواری سەربازی ئێراندا بسەپێنێت، کە یەکێکیان محەمەد حسێن باقری سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێرانە.

بەگوێرەی بڵاوکراوەکە، بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە سزاکان پەسەندبکرێن و سزاکان کۆمپانیای دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهیدیش دەگرێتەوە کە پەیوەندی بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە هەیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی چوارشەممە سوپای ئۆکرانیا ڕایگەیاند، لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا زیاتر لە 220 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانییان خستووەتەخوارەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا