زیلینسکی: پوتین لەناو مۆسکۆدا خۆی لە ڤاگنەر دەپارێزێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا وای لێهاتووە لەناو مۆسکۆدا خۆی لە ڤاگنەر دەپارێزێت.

زیلینسکی لەبارەی یاخیبوونی گروپی ڤاگنەر ئاماژەی بەوەکرد، هەر کەسێک ڕێگای شەڕ هەڵبژێرێر خۆی وێران دەکات، هەربۆیە پوتنیش وای بەسەرهاتووە تەنانەت لەناو مۆسکۆدا خۆی لە ڤاگنەر دەپارێزێت.

باسی لەوەش کرد، ڕوونە کە ڕوسیا لاوازە و تا زیاتر سەربازەکانی لەناو خاکی ئێمەدا بمێنێتەوە، ئەو ئاژاوەیە زیاتر دەبێت کە ڕووبەڕووی بووەتەوە.

لە ئێستادا دۆخی ڕوسیا ئاڵۆزە و هێزەکانی ڕوسیا ڕێکاری ئەمنی توندیان گرتووەتەبەر بۆ روبەڕوبوونەوەی گروپی چەکداری ڤاگنەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا