پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە10ی کانونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی بازیان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه به‌فیشه‌ك كه‌سێكی كوشتبوو.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،” دوای ئه‌وه‌ی له‌ناحیه‌ی ته‌كیه شه‌ڕ و ئاڵۆزیی له‌نێوان دوو كه‌سدا له‌سه‌ر زه‌وی و زار دروستبوو، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و كه‌سێك كه به‌فیشه‌ك بریندار بووبوو ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كرا، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها تۆمه‌تبار بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵات”.
ئاماژەی بەوەکرد، لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس به‌رده‌وام بوو بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار، دوای گه‌یشتنه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان و وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار له‌ناحیه‌ی بازیان و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی بازیانه‌وه ده‌ستگیربكرێت.
ڕوونیکردەوە، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ئـ، ط، ك) له‌دایكبووی 1973 به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادان ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.