سودانی: ئەمڕۆ وردبینی کۆتایی بۆ ناوی بەربژێرەکان دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە وردبینی کۆتایی بۆ ناوی بەربژێری پۆستە وەزارییەکان دەکات.

لە بەیاننامەیەکدا سودانی ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ وردبینی کۆتایی بۆ ناوی بەربژێرەکان دەکرێت و ئامادەدەکرێن تا سبەی پێنجشەممە پێشکەش بە پەرلەمانی عێراقیان بکات.

وتیشی، “ناوەکان لەڕێی لیژنەی تایبەتمەندی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی ناوخۆ و بەڵگەی تاوان و دەستەی دەستپاکی و دادپەروەرییەوە وردبینی زیاتریان بۆ دەکرێت”.

باسی لەوەش کرد، ئەو لیژنانە وردبینی بۆ بڕوانامەی کاندیدەکان دەکەن و لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن گەر دۆسیەیەکی تاوان لەدژیان هەبێت، وتیشی، “هەر بەربژێرێک دۆسیەی ئەمنی و گەندەڵی لەدژی هەبێت دووردەخرێتەوە لە کێبڕکێکە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا