قوباد تاڵەبانی: نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوابکەوێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، لەگەڵ یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا کۆبووەوە و لەسەر پرسی هەڵبژاردنەکانی خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان و چۆنییەتی گەشەپیدانی ئابوری هەرێم و چەند پرسێکی دیکە گفتوگۆیان کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە2ی نیسان، لە کۆبوونەوەکەدا کە لە هەولێر بەڕێوەچوو، سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن، جێگری سەرۆک وەزیران جەختیکردەوە لەسەر پێویستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەو وادەیەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە دیاریکراوە و رایگەیاند، نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوابکەوێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، قسە لەسەر دۆخی ئابوری و چۆنییەتی گەشەپێدانی ئابوری هەرێم کرا، لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە ستراتیژی بەهێزکردنی کەرتی تایبەت کرد و رایگەیاند، هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرینەبەر بۆ کارئاسانیکردن بۆ وەبەر‌هێنەران لە کەرتی تایبەت بە تایبەتیش وەبەرهێنان لە کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتیاریدا.

جێگری سەرۆک وەزیران هەر لەوبارەیەوە ئەوەی خستەڕوو، کە کار بۆ ئەوە دەکەن هانی وەبەرهێنەران بدرێت کە لە قەزا و ناحییەکانیش وەبەرهێنان بکەن و وتیشی، بەبێ گەشەپێدانی هاوسەنگ لە شار و ناوچە جیاوازەکاندا، ناتوانرێت ژێرخانێکی ئابوری بەهێز بونیادبنرێت و گەشەپێدانی راستەقینەش روونادات.

قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا، سوپاسی حکومەت و وڵاتی فەڕەنسای کرد کە لە قۆناغە جیاوازەکاندا هاوکاری هەرێمی کوردستانیان کردووە و داوایکرد بۆ لەمەودواش بە تایبەت لە بواری گەشەپێدانی ئابوریدا حکومەتی فەڕەنسا لەڕووی دابینکردنی راوێژکارەوە هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا