ئێران چەند دەروازەیەك بە رووی عێراقدا دادەخات

پۆڵەتیك پرێس

دەسەڵاتدارانی ئێران رایانگەیاند، لەچوارچێوەی رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێنج دەروازەی سنوریی بە رووی عێراقدا دادەخەن.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، وڵاتەكەیان پێنج دەروازەی سنوریان بەرووی عێراقدا داخستووە ئەوەش بەهۆی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیارەكەش ئەو پارێزگایانە دەگرێتەوە كە سنوریان لەگەڵ ئێران هەیە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بڕیارەكە بۆ هەندێ حاڵەتی تایبەت و چالاكی بازرگانی و لایەنی خوێندن و تەندروستی جێبەجێ ناكرێت.

گرتنەبەری ئەو رێكارانە دوای زیادبوونی رێژەی توشبوون بە كۆرۆنای گۆڕاو دێت لە ئێران و عێراقیشدا، هەردولاش دەیانەوێت بە گرتنەبەری چەند رێو شوێنێك دەیانەوێت كاریگەرییەكانی بڵاوبونەوەی ئەو ڤایرۆسە كەمتر بكەنەوە.

هاوكات لیژنەی باڵای رووبەڕوبونەوەی كۆرۆناش لە هەرێم لە كۆبونەوەدان، پێشبینیش دەكرێت داخستنی سنورداری كاری دەروازەكان یەكێك بێت لەو بڕیارانەی لیژنەكە بیگرێتەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا