عێراق پرۆسەی گەڕاندنەوەی هاوڵاتیانی لە هیندستان کۆتایی پێدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

باڵیۆزی عێراق لە هیندستان ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو عێراقیانەی لە ئێستادا لە هیندستان ماون زۆرکەمە و   کاتی گەڕانەوەی دوا کاروانیش ئاشکرا دەکات.

فەلاح ساعدی، باڵیۆزی عێراق لە هیندستان ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ ی ئایاری ٢٠٢١، ڕایگەیاند، تا ئێستا هەزار و ٦٠٠ عێراقی گەڕێنراونەتەوە، لە ٢١ ی ئەم مانگەش ١٥٤ کەس گەڕێنرانەوە، دوا کاروانی گەڕاندنەوەی هاوڵاتیانی عێراق لە هیند لە ڕۆژی ٧ ی مانگی حوزەیراندا دەبێت”.

ساعدی ئاماژەی بەوەش کرد، ” رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی هیندستان رێگەنادەن ئەو عێراقییانەی لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە بگەڕێنرێنەوە، بەڵام عێراق یاداشتنامەیەکی پێشکەشی حکومەتی هیندستان کردووە کە ڕێگە بدات تەرمی هاوڵاتییە عێراقییەکان بگەڕێنرێنەوە بۆ وڵات”.

لە ئێستادا هیندستان یەکێکە لەو وڵاتانەی بەڕێژەیەکی بەرچاو ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا بڵاوبووەتەوە، ئەمەش نیگەرانی هاوڵاتیانی عێراقی لێکەوتەوەو داوای بەهاناوەچوونیان لە حکومەت کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا