وەزارەتی پەروەردەی عێراق: ژمارەیەک مامۆستا بە گرێبەست دادەمەزرێن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاشکرایکرد، بەمەبەستی دامەزراندن  بەشێوەی گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە تائیستا 800 هەزار کەس داواکارییان پێشکەشکردووە.

ئەحمەد عەبیدی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە، لەئێستادا سەرقاڵی هەڵبژاردنی میکانیزمێکی گونجاون بۆ دامەزراندنی ئەو کەسانەی ناویان تۆمارکردووە و تائێستا 800 هەزار کەس ناویان بۆ دامەزراندنی مامۆستا بەشێوەی گرێبەست تۆمارکردووە.

کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە لای خۆیەوە ئاماژەی بەوەکرد، ماوەی پێشکەشکردن کۆتایی هاتووە و ڕوون نییە درێژدەکرێتەوە یان نا و لەگەڵ ئەوەشدا ماڵپەڕی خۆتۆمارکردن تائێستا چالاکە.

لەکاتێکدا، لەماوەی رابردوودا بریکاری کارگێڕی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕوونیکردەوە، فەرمانی کارگێڕییان بۆ دامەزراندنی 250 هەزار  وانەبێژ لە سەرجەم پارێزگاکان دەرکردووە، هەروەها هەفتەی ڕابردووش وەزارەتی پەروەردە فۆرمی ناوتۆمارکردنی لەڕێگای ماڵپەرێکەوە بڵاوکردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا