سێ کەس بە 1400 فیشەکەوە دەستگیرکران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی گەرمیان لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، شەوی ڕابردوو لەکاتی دانانی بازگە لیژنەهاوبەشەکانی سنوری گەرمیان لەنێو قەزای کەلار لەتەکسیەکدا کە شۆفێر و دوو سەرنشینی تێدا بووە دەستگیراوە بەسەر هەزارو 400 فیشەکی کڵاشکۆفدا.

لەراگەیەندراوەكەدا، مقدمی مافپەروەر، علی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندووە، ئەو كەسانەی دەستگیركراون رایانگەیاندووە، كە ویستویانە ئەو فیشەكانە بەنایاسایی ببەنە وڵاتی ئێران.

لەراگەیەندراوەكەی پۆلیسی گەرمیاندا ئاماژە بەوەشدراوە، لەئێستادا ئۆتۆمبێلەکە دەستی بەسەردا گیراوەو سێ تۆمەتبارەكەش بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 21ی چەک بەندکراون و لەبەشی پۆلیسی کەلار پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا