لێكۆڵینەوەكان لە بارەی كەیسەكەی محەمەد شێخ وەهابەوە بەردەوامە

پۆڵەتیك پرێس

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، تائێستا لێكۆڵینەوەكان لەبارەی كەیسەكەی محەمەد شێخ وەهاب ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەردەوامەو تائێستا 15 كەسیان لەسەر ئەو كەیسە دەستگیركردووە.

سەرچاوەكە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، پاش ئەوەی شێخ وەهاب باوكی ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگا، هەڕەشەی لە هەندێك كەس كرد، بەپێی ماددەی 289 دەستگیركراو پاشان بە كەفالەت ئازادكرا.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی بەڵگەكان لەسەر محەمەدی شێخ وەهابەو ئەو كەسانەی دەستگیركراون، شایەتییان لە دژی داوە، بۆیە تا ئێستا ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگا لە گرتن و گواستنەوەی گەرمیان دەستگیركراوە.

وتیشی، “تائێستا بەهۆی ئەو كەیسەوە 15 كەس دەستگیركراون و هەندێكیشیان بە كەفالەت ئازادكراون”.

رێكەوتی 14 مانگی رابردو محەمەد شێخ وەهاب ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە پشكی گۆڕان بە تۆمەتی بە ساختەكردنی پسوڵە لە خاڵی سنووری نێودەوڵەتی پەروێزخان دەستگیركرا.

پێشتریش ناوبراو ئەو تۆمەتانەی رەتكردەوەو رایگەیاند، بۆ دەرخستنی راستییەكان دەچێتە بەردەم دادگا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا