لەسەر رێككەوتنە 50 ساڵییەكە داوای كۆبونەوەیەكی پەرلەمان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

ژمارەیەك پەرلەمانتار لە یادتشتێكدا داوا دەكەن پەرلەمانی كوردستان بەئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیدار كۆبونەوەیەك لەسەر پرسی رێككەوتنی 50 ساڵەی هەرێم و توركیا لە بواری نەوتدا ئەنجام بدات.

عومەر گوڵپی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان كە یەكێكە لەو پەرلەمانتارانەی یاداشتەكەی واژۆ كردووە، بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، هۆكاری ئەو یاداشتەیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، چونكە دوای حەوت ساڵ تائێستا هیچ بەڵگەنامەیەكی فەرمی نییە باسی بوونی بكات.

وتیشی، “دوو ڕۆژ لەمەوبەر سەرۆكی هەرێم باسی بوونی گرێبەستەكەی كرد، ئەوەش تاكە بەڵگەیەكی فەرمییە كە گرێبەستێك لەنێوان هەرێم و توركیا هەیە بۆ فرۆشتنی نەوت، ئێستاش كە بەرپرسێكی هەرێم دان بە هەبوونی رێككەوتنەكەدا بنێت دەبێت ناوەرۆكەكەی بۆ خەڵك یان لایەنی كەم بۆ نوێنەرانی خەڵك لە پەرلەمان ئاشكرا بكرێت”.

كۆتاییەکانی ساڵی‌ 2013، حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان بەسەرۆكایەتی‌ نێچیرڤان بارزانی‌، رێككەوتنێكی‌ لەگەڵ حكومەتی‌ توركیا واژوكرد، كە دواتر ناوبراو چەند بۆنەیەكی‌ جیاوازدا رایگەیاند، ئەو رێككەوتنە چەند بوارێك دەگرێتەوەو بۆ ماوەی‌ پەنجا ساڵ لەنێوان هەولێرو ئەنقەرە واژوكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا