قوباد تاڵەبانی: كاردەكەین بۆ پەرەپێدانی تواناكانی گەنجان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە هەولێر “كۆنفرانسی پەرەپێدانی توانای گەنجانی هەرێم” بەڕێوەچوو، لە كۆنفرانسەكەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند لەگەڵ وەزارەتی داراییدا كاردەكەن بۆ دانانی میكانیزمێك بۆ پەرەپێدانی توانای گەنجان.

رۆبەرت پاڵەدینۆ كونسوڵی ئەمریكا لە هەرێم بەشداربوو لە كۆنفرانسەكەدا، تیایدا قوباد تاڵەبانی وتارێكی پێشكەشكرد و وتی “هەوڵدەدەین پاڵپشتی دارایی باشتر بۆ گەنجان بەدەستبهێنین.”

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند “هەمیشە پاڵپشتی گەنجان دەبم تاوەكو كەسانی پێشەنگ بەرهەم بهێنین لە داهاتوودا كە بتوانن رابەری گەلەكەمان بكەن بۆ داهێنانی نوێ.”

لەدوای قوباد تاڵەبانی، رۆبەرت پاڵەدینۆ كونسوڵی ئەمریكا لە هەرێم وتارێكی پێشكەشكرد و پشتیوانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای بۆ كەرتی تایبەت دووپاتكردەوە و وتی بڕوای بەهێزمان بەوە هەیە كە كەرتی تایبەت دەتوانێت هەلێكی زۆر بڕەخسێنێت بۆ گەنجان.

رۆبەرت پاڵەدینۆ راشیگەیاند “ئێمە باوەڕی تەواومان بەوە هەیە كە كەرتی تایبەت بزوێنەری ئابووریە.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا