پشتیوان سادق: مزگەوت شوێنی ئامۆژگاری و رێنمایی موسڵمانانە نەك تەكفیری خەڵك

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی رایگەیاند، وەزارەتەكەیان هیچ كاتێك وتاری ئایینی بەسەر مامۆستایاندا نەسەپاندووە و رێگەش نادەن لە مینبەرەكانەوە سیاسەت بكرێت و خەڵك تەكفیر بكرێت.

وەزارەتی ئەوقاف، مەراسیمێكی بۆ رێزگرتن لە 38 مامۆستای ئایینی بەڕێوەبرد، كە لە سێ ساڵی رابردوودا، ماستەر و دكتۆرایان بەدەستهێناوە.

لەو چوارچێوەیەدا، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف، لە وتەیەكدا باسی لە پێكەوەژیانی پێكهاتە و ئایینەكان لە هەرێمی كوردستان كرد و ئەو ژیانەی بە “هۆی شانازی” هەرێمی كوردستان وەسفكرد.

وتیشی: مینبەری مزگەوت شوێنی ئامۆژگاری و رێنمایی موسڵمانانە نەك تەكفیر و حوكمدان لەسەر خەڵك، كە كێ كافرە و كێ موسڵمانە و ئێمە رێگە بەوە نادەین ئەو بابەتە لە مینبەرەكاندا دەركەوێت.

باسی لەوەشکرد: مزگەوت بۆ پەرستشە و خەڵك وەك ماڵی خوا روویان تێكردووە، ناكرێت هەر مامۆستایەك بیكاتە مینبەر بۆ حزب و لایەنە سیاسییەكەی خۆی و خەڵكی پێ چەواشە بكات، لایەنە سیاسییەكان بارەگای خۆیان هەیە و پێویستە سیاسەت لە بارەگاكانیاندا بكەن.

ئاماژەی بەوەشدا، رێنماییان دەركردووە و هەر بەرپرسێكی ئەوقاف لەبەر مامۆستای ئایینی هەڵنەستێتەوە و رێزی شیاوی لێ نەگرێت و لە پشت مێز دابنیشێت و مامۆستای ئایینی لە بەردەمیدا بێت، لە پۆستەكەی دوور دەخرێتەوە و ئەمە رێنمایی و ئاراستەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا