گەریلا كوژرانی 16 سەربازی دیكەی سوپای توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە كوژرانی 16 سەربازی سوپای توركیا و خستنە خوارەوەی درۆنێك و تێكشكانی ئۆتۆمۆبێلێكی سەربازیی ڕاگەیاند، هاوكات شەهید بوونی دوو گەریلای ئاشگرا كرد.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە)‌ راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: لە چالاكی هێزەكانماندا 16 سەربازی سوپای توركیا كە سیانیان بە كرێگیراوبوون كوژران.

هەپەگە ڕونیشیكردووەتەوە، ئۆتۆمبێلێكی سەربازی و درۆنێك لە ناوبراون، لە گەڤەر لە شەڕدا هاوڕێیانمان ئەیلەم و ئەڤین كە بە گیانی ئاپۆیی و قارەمانانە شەڕیان كرد، شەهید بوون.

ئاشكراشیكرد: سوپای توركیا گۆڕەپانەكانی بەرخودانی 23 جار بە بۆمبی قەدەغەكراو، چەكی كیمیایی و گازی بیبەر، نۆ جار بە فڕۆكەی شەڕ، 68 جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر، بەدەیان جاریش بە كاتیوشا، هاوەن و چەكی قورس بۆردومان كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا