پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قوباد تاڵەبانی بڕیاریدا بودجەی پێویست تەرخان بکرێت بەمەبەستی دابینکردنی ئاوی زیاتر بۆ سنوری چەمچەماڵ.
ئێوارەی ئەمڕۆ 19ی حوزەیرانی 2022، ( ڕەمک ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ بەیاوەری بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی و بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی ئاوی چەمچەماڵ و شۆڕش سەردانی نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمیان کردوو لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر گرفتەکان و هۆکارەکانی کەم ئاوی لە سنوری چەمچەماڵ و دەوروبەری و رێکارەکانی چارەسەر کردنیان.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا کە بەڕێوبەری ئاوی سلێمانی ئامادەی بوو، پێداویستییەکانی چارەسەرکردنی کەمئاوی خرایەروو، قوباد تاڵەبانی بڕیاریدا بودجەی پێویست تەرخان بکرێت بەمەبەستی دابینکردنی ئاوی زیاتر بۆ سنوری چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکیە و ناوچەکانی تریش، لەگەڵ دابینکردنی بودجەیەک بۆ بەردەستی فەرمانگەکانی ئاو بەمەبەستی چاککردنی تۆڕی ئاو و بیر و پرۆژەکانی سنورەکە.