ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئاشکرا کرا

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا، تیایدا چند پرسێکی گردنگ تاوتوێ کرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئەیلولی 2021، فەرمانگەی میدیاو زانیاری سەر بەحکومەتی. هەرێم ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداو تیایدا چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ کرا، وەک قەدەغە کردنی ئەو سیمکارتانەی بێ بەرایین، پرسەکانی هەڵبژاردن و پلان بۆ مافەکانی مرۆڤ و گەشەپێدانی ڕێگاوبان.

کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجامدراو ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، ئەم خاڵانە لە خۆ دەگرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

یەکەم: خستنەڕووی ئامادەکارییەکانی وەزارەت و لایەنە پەیوەدیدارەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدڕاڵ لە 10-10-2021 کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت بە ئاڕاستەی بانگەشەیەکی مەدەنییانەی ئارام و دوور لە پشێوی و یەکترشکاندن و ناوزڕاندن و ڕۆڵی سەربەخۆیی دامەزراوە ئیداری و مەدەنییەکان و میدیا و کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە بەگوێرەی یاسا بەرکارەکان، و هاندانی هاووڵاتییان بۆ پیادەکردنی مافی دەنگدان.

دووەم: بەدواداچوونی هەنگاوەکانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنی دوو بڕیاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ژمارە (63) لە 1-9-2021 تایبەت بە قەدەغەکردنی بەکارهێنانی سیمکارتی بێ بەرایی و لیژنەی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە کواڵیتی هاوردەکردنی ئارد لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان لەڕووی خۆراکی و تەندروستییەوە.

سێیەم: بڕیاردان لەسەر ڕەشنووسی (پلانی نیشتمانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ (2021-2025) کە لە کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران لەلایەن بەڕێز د. دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان خرایەڕوو بۆ ئەنجومەن و بڕیاردرا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت.

چوارەم: خستنەڕووی ڕەشنووسی (پەیڕەوی سندووقی پاڵپشتی گەشەپێدانی ڕێگاوبان لە هەرێمی کوردستان – عێراق) کە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە هەماهەنگیی وەزارەتەکانی (سامانە سرووشتییەکان، دارایی و ئابووری، ناوخۆ) ئامادەکراوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا