یەکێتیی ئەوروپا دەستوەردان لە جەنگی ئیسرائیل و حەماس دەکات و هۆشدارییەکی توند دەداتە ئیلۆن مەسک

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تێری بریتۆن، کۆمیساری پیشەسازی یەکێتیی ئەورووپا هۆشداری دایە ئیلۆن مەسک، ملیاردێری ئەمریکی و خاوەنی پلاتفۆرمی ئێکس (تویتەری جاران) لە بڵاوبوونەوەی زانیاریی هەڵە لەسەر پلاتفۆڕمەکە لە دوای هێرشە لەناکاوەکەی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، بریتۆن لە نامەیەکدا بە ئیلۆن مەسکی ووتوە، “داواتان لێدەکەم لە دڵنیایی و کاریگەری سیستمەکەتان دڵنیابنەوە و راپۆرت بدەن بە تیمەکەم لەکاتی ئەنجامدانی هەر رێکارێکی سەلامەتی لە پلاتفۆرمەکەتان”.

بریتۆن بە ئیلۆن مەسکی راگەیاندووە، “پێویستە رێوشوێنی گونجاو و کاریگەر بگیرێتەبەر بۆ چارەسەرکردنی ئەو مەترسیانەی لەسەر ئاسایشی گشتی و وتاری مەدەنی بەهۆی زانیاری ناڕاستەوە دروست دەبن”.

بەپێی یاسا نوێیەکانی یەکێتیی ئەوروپا، کۆمپانیاکانی سۆشیال میدیا دەبێت لە ماوەی 24 کاتژمێردا وەڵامی سکاڵاکان بدەنەوە سەبارەت بە بوونی هەواڵێکی ناڕاست و ناوەڕۆکی نایاسایی لەسەر تۆڕەکەیان.

لەبەرامبەردا کۆمپانیاکان دەتوانن سکاڵای یاسایی لەدژی بەکارهێنەرانیان تۆماربکەن و لایەنی سکاڵالێکراویش مافی تانەدانی هەیە.

یەکێتیی ئەوروپا نیگەرانە لەوەی کە پلاتفۆرمی ئێکس لە ماوەی 24 کاتژمێردا وەڵامی سکاڵاکان سەبارەت بە زانیاریی هەڵە و ناوەڕۆکی نایاسایی وتاری رقاوی لە ماوەی پێویستدا ناداتەوە.

بریتۆن داوای لە مەسک کردووە، “بەپەلە دڵنیایی بدەن لە کاریگەریی سیستەمەکانتان، و دەستبەجێ راپۆرت بدەنەوە بە یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بەو رێوشوێنانەی لەسەر ئەم کێشەیە گرتووتانەتەبەر”.

ئیلۆن مەسک وەڵامی نامەکەی تێری بریتۆن، کۆمسیاری یەکێتیی ئەوروپا دایەوە سەبارەت بە زانیاری چەواشەکارانەی پەیوەست بە ململانێی ئیسرائیل و فەلەستین و داوای لێکرد روونکردنەوە زیاتر بدات و ئاماژە بە پێشێلکارییەکان بکات.

مەسک لە هەژماری خۆی لە ئێکس (تویتەری جاران) لە وەڵامی کۆمیساری ئەوروپا نوسیوویەتی، “سیاسەتی ئێمە لەسەر بنەمای هەموو شتێک دامەزراوە کە سەرچاوەکان کراوە و شەفاف بێت بۆ هەمووان. ئەوەندی منیش بزانم ئەمە رێبازێکە کە یەکێتی ئەوروپا پشتگیری دەکات. تکایە ئەو پێشێلکاری و سوکایەتییانەی کە ئاماژەیان پێدەکەیت لە ماڵپەڕەکەماندا هەیە بۆمان بنووسە بۆ ئەوەی هەموو خەڵک بتوانن بیبینن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا