تاڵیبان بۆ ئەمریکا و بەریتانیا: 31ی ئاب هێڵی سورە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، 31ی ئاب هێڵی سورە بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان و هەر هەوڵێک بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەیان بە داگیرکاری هەژمار دەکرێت.

سوهەیل شاهین، وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، “ئەمە هێڵی سوورە، جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا وتویەتی، تا 31ی ئەم مانگە سەرجەم هێزەکانیان لە ئەفغانستان دەبەنە دەرەوە، بۆیە ئەگەر هەستن بە درێژکردنەوەی ئەو ماوەیە، واتە دەیانەوێت ماوەی داگیرکاری درێژبکەنەوە”.

وتیشی: ئەگەر ئەمریکا و بەریتانیا داوای کاتی زیاتر بکەن بۆ بردنە دەرەوەی هێزەکانیان، بەدڵنیاییەوە وەڵاممان نەخێر دەبێت، یاخود سزا دادەنێین.

سوهەیل ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەمە دەبێتەهۆی دروستکردنی بێمتمانەیی لەنێوانماندا، گەر ئەوان بیانەوێت لە داگیرکاری بەردەوام بن ئەوا کاردانەوەمان دەبێت”.

ئەم هۆشدارییانەی سوهەیل شاهین لەکاتێکدایە، بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە هەوڵدایە لەگەڵ جۆ بایدن بگەنە بڕیارێک بۆ درێژکردنەوەی ماوەی گواستنەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان بەمەبەستی ئەوەی زۆرترین خەڵک لەدەست تاڵیبان رزگاری ببێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا