سەرۆكە هەڵهاتووەكەی ئەفغانستان پارەیەكی زۆری لەگەڵ خۆی بردووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵیۆزخانەی ڕوسیا ئاشكرایكرد سەرۆكی هەڵهاتووی ئەفغانستان بڕێكی زۆر پارەی لەگەڵ خۆی بردووەتە دەرەوە و لە كاتی هەڵهاتنیدا لە فڕۆكەخانە بە هۆی ئەوەی نەیتوانیوە بیانگوێزێتەوە بەشێك لەو پارەیەی لێبەجێماوە.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی باڵیۆزخانەی ڕوسیا لە كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان بە ئاژانسی سپۆتینگی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، ئەشرەف غەنی سەرۆكی هەڵهاتووی ئەفغانستان كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی پڕ لە پارە بووە كە بەشێكی پارەكان بە هۆی ئەوەی نەیتوانیوە بیگوێزێتەوە لە فڕۆكەخانەی كابوڵ بەجێماوە.

نیكیتا ئیشچینكۆ بەرپرسی ڕاگەیاندنی باڵیۆزخانەی ڕوسیا وردەكاری زیاتری ئاشكراكرد و لەو بارەوە وتی: غەنی كاتێك هەڵهاتووە چوار ئۆتۆمبیلی پڕ لە پارەی لەگەڵ بووە و بەشێكی لەگەڵ خۆی لە ناو فڕۆكەكەی هەڵگرتووە و هەوڵیشی داوە ئەوەی كە ناتوانێت بیخاتە ناو فڕۆكەكەی بە هێلی كۆپتەر بۆی بگوازنەوە بەڵام هەوڵەكەی سەركەوتوو نەبووە و بەو هۆیەوە پارەكان لە ناو جانتاكانیدا لەنێو فڕۆكەخانە بەجێماوە.

ئێوارەی یەكشەممە14_8_2021، بەر لەوەی كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان بە تەواوی بكەوێتە دەست بزووتنەوەی تاڵیبان، ئەشرەف غەنی سەرۆكی ئەو وڵاتە هەڵهات و وڵاتەكەی بەجێهێشت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا