تەقینەوەیەك لە پرسەی دایكی وتەبێژی تالیبان روویدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیا ئەفغانییەكان رایانگەیاند، تەقینەوەیەكی گەورە لەنزیك دەروازەی مزگەوتی عەیدەجە لە كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان روویدا، كە پرسەی دایكی زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبانی تێدا بەڕێوەدەچوو و لە تەقینەوەكەدا دەیان كەس كوژران و برینداربوون.

لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی تویتەر، زەبیحوڵڵا موجاهید وتی:تەقینەوەیەك لە نزیك دەرزاوەی مزگەوتی عەیدەجە لە كابوڵ روویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەك هاووڵاتی مەدەنی كوژران و برینداربوون.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان لە تەقینەوەكەدا 12 كەس كوژران و 32ی دیكەش برینداربوون، هەروەها سێ‌ كەسیش بە گومانی ئەنجامدانی ئەو تەقینەوەیە دەستگیركراون.

ئەم تەقینەوەیەی رۆژی یەكشەممە هاوكات بووە لەگەڵ گردبوونەووەی تاڵیباندا وەك دەڵێت بە بۆنەی “سەركەوتنەوە” لە كاتێكدا سەركەوتنی تاڵیبان نەیتوانیوە ببێتە مایەی كۆتاییهێنان بە توندوتیژییەكان پاش 20 ساڵی قەیران و شەڕی خوێناوی لە ئەفغانستان.

تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لەم تەقینەوەیە ڕانەگەیاندووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا