پۆڵه‌تیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد، كه ئه‌گه‌ر پێویست بكات، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی تاڵیبان بكات.
بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، به‌ڕۆژنامه‌نوسانی وتووه، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كابۆل به‌ره‌و باشی نه‌ڕوات و هه‌ڕه‌شه‌ی لۆجستی گه‌وره بێنه به‌رده‌م گه‌شتی فڕۆكه‌كان، كه خه‌ریكی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌فغانیانه‌ن كه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كاریان كردووه، ئه‌وا شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ تاڵیبان ده‌كه‌وێته گفتوگۆ و دۆخێكی گونجاو ده‌ڕه‌خسێنێت.
راشیگه‌یاندووه، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌ریتانییه‌كان و ئه‌و ئه‌فغانانه‌ی كه كاریان له‌گه‌ڵ به‌ریتانییه‌كان كردووه، هه‌موو كارێك ده‌كه‌ین و ڕۆژانه‌ش زیاتر له هه‌زار كه‌س له ئه‌فغانستانه‌وه به‌ره‌و به‌ریتانیا ده‌فڕن و له ئه‌فغانستان ڕزگاریان ده‌بێت.
هه‌ڵوێستی بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له كاتێكدایه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه چه‌كدارانی تاڵیبان ده‌ستیان به‌سه‌ر كابۆل و زۆرینه‌ی پارێزگا‌و ناوچه‌كانی ئه‌فغانستان گرتووه‌ته‌وه و حكومه‌تی ئه‌شڕه‌ف غه‌نی سه‌رۆكی ئه‌فغانستان روخاو خۆشی ئه‌و وڵاته‌ی به‌جێهێشت.
گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ ئه‌فغانستان بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و كارمه‌ندو وه‌رگێڕانه‌ی كه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی ناتۆ كاریان كردووه، ژیانیان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، به‌وهۆیه‌شه‌وه زۆرینه‌یان داوای مافی په‌نابه‌ری و ده‌رچون له ئه‌فغانستان ده‌كه‌ن.