یەكەم كاردانەوەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر تالیبان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هاوكارییەكانی بۆ ئەفغانستان راگرت و نەتەوەیەكگرتوەكانیش بەشێك لە كارمەنداندەكانی لەو وڵاتە دەكشێنێتەوە.

وتەبێژی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، تا ئێستا روون نییە ئایا كۆمەڵی نێودەوڵەتی دان بە دەسەڵاتی تاڵیباندا دەنێت لە ئەفغانستان یاخود نا ، هەر بۆیە لە ئێستادا ئەو وڵاتە ناتوانێت سودمەند بێت لە مافەكانی بۆ وەرگرتنی هاوكارییە دیاریكراوەكان و راكێشانی پارە لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی .

لەلایەكی تریشەوە ستیڤان دوجاریك وتەبێژی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان رایگەیاند، لە رۆژی چوارشەممەوە دەستیان كردوە بە كشانەوەی بەشێك لە كارمەندەكانیان لە ئەفغانستان و نزیكەی100 كارمەند لە كابوڵەوە دەگوازنەوە بۆ كازاخستان ، بەڵام دیارینەكردوە كە ئەو كارمەندانە ئەفغانین یاخود بیانیی .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا