رووسیا مەترسی هەیە لە ناسەقامگیری دۆخی ئەفغانستان

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دیمتری پیسكۆف، وتەبێژی كرملین رایگەیاند، نیگەرانن لە ناسەقامگیری دۆخی ئەفغانستان.

دمیتری پێسكۆڤ لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان لە مۆسكۆ باسی لەوە كرد كە نیگەرانن لەو رەوشەی لە ئەفغانستان دروست بووە و وتی: بەدڵنیایییەوە پاش كشانەوەی ئەمریكا و هاوپەیمانانی لە ئەفغانستان دوایین رەوشی ئەو وڵاتە ئێمە نیگەران دەكات، زۆر بە وریایییەوە چاودێری بابەتەكە دەكەین و دەبینین كە بەداخەوە رەوشەكە ناسەقامگیر دەبێت.

وتەبێژی كرملین، هەڵسەنگاندنی بۆ ئەگەری ناردنی یەكەی سەربازی رووسیا كرد بۆ ئەفغانستان و باسی لەوە كرد كە لەگەڵ حكومەتی ئەفغانستان و تاڵیباندا راوێژ لەبارەی ئەو بژاردەیەوە نەكراوە.

ئەمریكا لە 29ی شوباتی 2020 دا لە دۆحەی پایتەختی قەتەر، رێككەوتننامەی ئاشتیی لەگەڵ تاڵیبان واژوو كرد و بەڵێنیدا بە تاڵیبان كە تا یەكی ئایاری ٢٠٢١ تەواوی هێزە بیانییەكان لە ئەفغانستان بكشێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا