پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەسەڵاتدارانی هەرێمی دۆنێتسك لە ئۆكرانیا كە سەر بە رووسیان رایانگەیاند، هێزەكانی رووسیا پێشڕەوییەكی گەورەیان لە ناوچەی پیشەسازی لە باخمووت بەدەستهێناوە.
دەزگا راگەیاندنەكانی رووسیا لەسەر زاری دەسەڵاتدارانی هەرێمی دۆنێتسك لە ئۆكرانیا بڵاویانكردووەتەوە هێزەكانی سوپای رووسیا توانیویانە دەست بەسەر تەواوی ناوچەی پیشەسازیی باخمووتدا بگرن و بەرەو بەرەی ئەڤدیڤكا پێشڕەوی بكەن.
لەلایەن خۆیەوە، ژەنەڕاڵ ئەلیكسەندەر سێرسكی، فەرماندەی هێزە وشكانییەكانی ئۆكرانیا رایگەیاند، سوپای رووسیا لە هەوڵەكانیان بۆ دەستبەسەرداگرتنی باخمووت بەردەوامن، بەڵام لەلایەن ئۆكرانییەكانەوە رووبەڕووی زیان بوونەتەوە.
رووسیا لە 24_2_2022، هێرشی بۆ سەر ئۆكرانیا دەستپێكرد و چەند ناوچەیەكی ئەو وڵاتەی كۆنترۆڵ كرد، جەنگەكە تائێستا بەردەوامە.