نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26-5-2022 دوای كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا، نرخەكانی نەوت بەرزبوونەوە و هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە سەرووی 114 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكان نرخەكان بەمشێوەیە مامەڵەیان پێوەكرا: نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 114 دۆلار و 49 سەنتە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی رۆژئاوای تێكساس بە 110 دۆلار و 92 سەنتە.

هۆكاری سەرەكیی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەهۆی ئەگەری رێككەوتنی وڵاتە ئەوروپییەكانە لەسەر قەدەغەی هاوردەكردنی نەوتی رووسیا.

جگە لەو هۆكارە، هەروەها پێشبینی بۆ كەمبوونەوەی یەدەكی نەوتی ئەمریكا بووەتە هۆكار بۆ ئەگەری بەردەوامیی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەكانی نەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا