نرخی نەوت بەرزبووەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكان، نرخی نەوت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێك بە سەرووی 107 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، 21 ی نیسان ، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 107 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی تێكساسیش بە 103 دۆلار و 6 سەنتە.

لەدوای هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆكرانیا، نرخی نەوت بۆ سەروو 100 دۆلار بەرزبووەوە، لە مانگی ئاداریشدا گەیشتە ئاستێكی پێوانەیی كە 139 دۆلار بوو بۆ هەر بەرمیلێك. هاوشان لەگەڵ نەوت، نرخی گاز، گەنم و ماددەكانی دیكەش بەرزبوونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا