نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە 26_1_2022، نرخی نەوتی برێنت بۆ سەرووی 90 دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 27_1_2022، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی جیهان نرخی نەوت دابەزی بۆ 88 دۆلار.

رۆژی چوارشەممە 26_1_2022، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتە 90.10 دۆلار و نەوتی تەكساسیش گەیشتە 87.49 دۆلار، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەو ئاستە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە27_1_2022، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی جیهان دابەزی بۆ 88 دۆلار و دوو سەنت، هەروەها یەك بەرمیل نەوتی تێكساسیش بۆ 86 دۆلار و 62 سەنت دابەزی.

لە ماوەی هەشت ساڵی رابردوودا نرخی نەوت بەو ئاستەی رۆژی چوارشەممە بەرزنەبووەتەوە.

نرخەكانی نەوت لە سەرەتای ئەم هەفتەیە بەزۆری لەبەر تووندبوونەوەی كێشەی نێوان رووسیا و وڵاتانی رۆژئاوا بەرزبووەتەوە كە نیگەرانیی دروستكردووە لەسەر پچڕانی هەناردەكاریی نەوت و گازی رووسیا.

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هەڕەشەی سەپاندنی سزای تووندی ئابووری كردووە لەسەر رووسیا ئەگەر ئەو وڵاتە هێرشبكاتە سەر ئۆكراینا، ئەمەش نیگەرانی دروستكردووە لە پچڕانی هەناردەی نەوت و گازی رووسیا بۆ بازاڕەكانی جیهان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا