ئێران: ئاستى بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 6 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا بەرزدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی 43 ساڵی رابردوودا كەسانێك لە ناوخۆو دەرەوە رێگربوون لەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران بگاتە 4 ملیۆن بەرمیل لەرۆژێكدا، تەئكیدیش دەكاتەوە، دەتوانن ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 6 ملیۆن بەرمیل نەوت لەڕۆژێكدا بەرزبكەنەوە.

بێژەن نامدار زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران بە ئاژانسی ئیرنای راگەیاندووە، بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەو مانایە دێت یەك ملیار دۆلار داهات بۆ وڵاتەكەمان زیاد دەكەین.

وەزیری نەوتی ئێران بە ئاژانسی ئیرنای راگەیاندووە، وڵاتەكەی دەیەوێت دوای هەڵگرتنی گەمارۆكانی ئەمریكا هەناردەی نەوت زیادبكات و بگەرێتەوە بۆ بازاڕەكانی وزەی جیهان.

بەوتەی وەزیری نەوتی ئێران، گەڕانەوەی ئێران بۆ بازاڕەكانی نەوتی جیهان ئەركێكی ئەستەم نیەوەو هیچ شۆكێكیش بۆ نرخەكان دروست ناكات، لەبەر ئەوەی ئەندامانی ئۆپیك پڵەس ئامادەكاریان بۆ گەڕانەوەی ئێران كردووە.

وەزیری نەوتی ئێران ئاماژەی بەوەشداوە، ئێران رێوشوێنی پێویستی دیاریكردووە بۆ ئەوەی دوای هەڵگرتنی گەمارۆكانی سەر ئێران، بەشێوەكی خێراو لە ماوەیەكی كەمدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بكات و بگەڕێتەوە بۆ بازاڕەكانی جیهان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا