بەرەی بەرگری ئەفغانستان: تالیبان و قاعیدە یەكیان گرتووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان چەكدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان و هێزەكانی ویلایەتی پەنجشیری باكووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، بە سەرۆكایەتی ئەحمەد مەسعود پێی نایە رۆژی دووەمەوە، بەرەی بەرگری ئەفغانیش دەڵێت، بۆئەم شەڕە قاعیدە چووەتە پاڵ تالیبان.

فەهمی دەشتی، وتەبێژی بەرەی بەرگری ئەفغانستان كە رێكخراوێكە سەرجەم گرووپە چەكدارەكانی ویلایەتی پەنجشیری كۆكردووەتەوە، فەھمی دەشتی لە رێگەی هەژماری خۆی لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان ئەوەی راگەیاند كە زیاتر لە 40 چەكداری تاڵیبان-یان كوشتووە و زیاتر لە 30 دیكەیان برینداربوون.

میدیاكانی ئەفغانستانیش بڵاویانكردەوە، دوو فەرماندەی ویلایەتی پەنجشیر لە پێكدادانەكاندا كوژراون.

بزووتنەوەی تاڵیبان هەموو ئەفغانستانی كۆنترۆڵ كردووە، تەنها هەرێمی پەنجشیر نەبێت لە باكووری رۆژهەڵاتی كابولی پایتەخت.

هێرشەكانی تالیبان بۆسەر ویلایەتی پەنجشیر لە كاتێكدایە، تالیبان ئامادەكاری دەكات بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی ئەو وڵاتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا