ترەمپ: لوتکەی بایدن و پوتین سەرکەوتوو بوو بەڵام نەك بۆ ئەمریکا

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند، تاکە سودمەندی لوتکەی نێوان جۆ بایدن و ڤلادیمیر پوتین روسیا بوو.

دۆناڵد ترەمپ بە کەناڵی فۆکس نیوزی راگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هیچ دەستکەوتێکی نەبوو لەکۆبوونەوەکەیدا لەجنێف لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا.

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئیدانەی رەزامەندی بایدنیشی کرد لەبارەی پڕۆژەی هێڵی بۆرییەکانی “Nord Stream-2” لەنێوان روسیا و ئەڵمانیا و وتی: بڕوام وایە ئێمە پلاتفۆرمێکی گەورەمان پێشکەشی روسیا کرد بێئەوەی هیچ دەستکەوتێک بەدەستبهێنین.

ئەوەشی خستەڕوو، من پڕۆژەی هێڵی بۆرییەکانی “Nord Stream-2” راگرت، بەڵام ئێستا بەبێ بەرانبەر لەنێوان روسیا و ئەڵمانیا دەستیپێکردووەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە لوتکەی نێوان جۆ بایدن و ڤلادیمیر پوتین لەشاری جنێف لەسویسرا بەئامادەیی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و روسیا بەڕێوەچوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا