كۆمارییەكان سكاڵا لەسەر ئەنجامی چەند ویلایەتێك تۆمار دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

تیمی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سكاڵا لەسەر ئەندامی دەنگدانی چەند ویلایەتێك تۆمار دەكات و پێیوایە لەو ویلایەتانە دەستكاری ئەنجامەكان كراوە.

كۆمارییەكان لە ویلایەتەكانی پنسلڤانیا و میشیگن و جۆرجیا سكاڵا تۆماردەكەن و دەڵێن، ساختەكاری كراوە.

لە سەرەتای جیاكردنەوەی دەنگەكاندا لە ویلایەتی جۆرجیا دۆناڵد ترەمپ بە جیاوازییەكی زۆر لە پێش جۆبایدنەوەبووە، دواتر لە ئەنجامی جیاكردنەوەی ئەو دەنگانەی لە رێگەی پۆستەوە دراون ئەنجامەكان بایدن نزیك دەكاتەوە لە ترەمپ.

فلۆریدا و تەكساس و جۆرجیا و پەنسلڤینیا و میشیگن لەو ویلاتانەن كۆ دۆناڵد ترەمپ چاوی لەسەریانە بۆ ئەوەی بە دەنگی ئەو ویلایەتانە سەركەوێت بەسەر ركابەرەكەیدا، بەڵام ئێستا تیمەكەی ناڕازین لە جیاكردنەوەی دەنگەكان و پێیانوایە دیموكراتەكان دەستكاری ئەنجامەكان دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا