ترەمپ بەم مەرجە ئامادەیە كۆشكی سپی جێبهێڵێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەگرتنەبەری مەرجێك ئامادەیی خۆی بۆ جێهێشتنی كۆشكی سپی بۆ بایدن دەربڕی.

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەگەر ئەندامانی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن، جۆ بایدن وەك سەرۆكی ئەمریكا پەسەند بكەن، ئامادەیە دەست لە دەسەڵات هەڵبگرێت.

وتیشی “داننان بە شكست لەم هەڵبژاردنەدا قورسە، بەڵام ئەگەر بایدن پەسەندكرا ئەویش دەسەڵاتی رادەستدەكات”.

ئەو وتانەی ترەمپ لەكاتێكدایە دوای دەركەوتنی بەشێك لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا كە دەركەوت بایدن بەڕێژەیەكی زۆر لەپێش ترەمپەوە، ترەمپ بەردەوام لەرێگەی لێدوان و تویتەكانییەوە جەختی لەوە دەكردەوە كە دیموكراتەكان ساختەكارییان ئەنجامداوە.

لەئێستاداو بەپێی دواین ئامارەكان جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكان بەبەدەستهێنانی 306 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژێردراو لەپێش ترەمپی كاندیدی كۆمارییەكانەوەیە كە 232 ئەندامی بەدەستهێناوە.

هاوكات بڕیارە ڕۆژی 20 ی كانوونی دووەم ، دوای كۆبوونەوەی 14 ی كانونی یەكەمی كۆلێژی هەڵبژاردن بۆ دەنگدان بەسەرۆكی وڵات، بایدن وەك 46 هەمین سەرۆكی ئەمریكا دەستبەكار بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا