پۆڵه‌تیك پرێس:
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكای دایه‌وه كه هۆشداریدابووه تاران.
سه‌عید خه‌تیب، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگه‌یاند، “ئێران له‌هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا ناترسێت، ئه‌وه‌ی چۆنیه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تاوانكارییه‌كانی ئه‌مریكا دیاریده‌كات ئێران خۆیه‌تی”.
ئه‌و قسانه‌ی وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌كاتێكدایه، تره‌مپ له‌نوێترین لێدوانی‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ئێران كردبوو ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا بكاته ئامانج، ئه‌وا وه‌ڵامی ئه‌مریكا بۆ تاران چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌بێت.
سه‌عید خه‌تاب وتیشی، “سزاكانی ئه‌مریكا بۆ ئێران دڵره‌قانه‌یه، واشنتۆن سوله‌یمانی تیرۆر كرد كه داواكراوی ژماره یه‌ك بوو له‌لای داعش”.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا گرژییه‌كانی تاران و واشنتۆن تا دێت فراوانده‌بێت، به‌ڵام تره‌مپ به‌ڵێنی ئه‌وه‌یداوه ئه‌گه‌ر ببێته‌وه به سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران واژۆده‌كات.