پۆڵەتیك پرێس:
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی داعش رەتیكردەوە هەلیكۆپتەرێكی هێزەكانیان لە سنووری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان كەوتبێتە خوارەوە.
پێشتر ئاژانسی هەواڵی سانای سوریا بڵاویكردەوە هەلیكۆپتەرێكی ئەمریكی لە گوندی تل حەداد لە ریفی یەعریبیە لە پارێزگای حەسەكە كەوتووەتە خوارەوە و زرێپۆشەكانی ئەمریكا گەمارۆی شوێنەكەیان داوە.
لای خۆیەوە وتەبێژی هاوپەیمانان بە كەناڵی حەدەسی وت: هەلیكۆپتەرەكە بە ناچاری نیشتووەتەوە، بەڵام بەهۆی هێرشەوە نەبووە، تیمەكەشی باشن و سەلامەتن.
لە مانگی ئابی رابردوو ئەمریكا پێكدادانی لە نێوان هێزە ئەمریكی و روسییەكان لە سوریا راگەیاند.
كۆشكی سپی وتی: روداوەكە بەهۆكاری لایەنی روسی بووە، بەهۆیەوە بریندار لە هێزی ئەمریكی هەبووە.