ترەمپ ویستی ببێتە سوپەرمان

پۆڵەتیک پرێس

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ لەکاتی دەرچوونی لە نەخۆشخانەی واڵتەر ریدی پزیشکی سەربازی بەنیازبووە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێس دەربکەوێت.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی واڵتەر ریدی پزیشکی سەربازی بە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی راگەیاند، دۆناڵد ترەمپ لە کاتی دەرچوونی لە نەخۆشخانە ویستوویەتی وەک کەسێکی بەهێز دەربکەوێت و بەنیازبووە بە تیشێرتێکەوە دەربکەوێت کە وێنەی کەسایەتی “سوپەرمان”ی لەسەر بووە

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ترەمپ لە چەند پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئەو بیرۆکەیەی دووبارە کردووەتەوە بەڵام لەکۆتاییدا لە بیرۆکەکەی کشاوەتەوە.

لەدوای ماوەیەک مانەوە لە نەخۆشخانەی واڵتەر ریدی سەربازی بەهۆی توشبوونی بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دوێنێ یەکشەممە دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، لە ئێستادا هیچ مەترسییەکم لەسەر نەماوە و بەرگریم بەرامبەر ڤایرۆسەکە پەیداکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا