پۆڵەتیک پرێس
دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا هیوای سەرکەوتنی بۆ جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا خواست لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی روسیا و داواشی لێکرد، لە کاتی چاوپێکەوتنەکە خەوی لێنەکەوێت!
لەماوەی رابردوودا و لە کاتی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، هەمیشە ترەمپ بایدنی بە “جۆی خەواڵوو” وەسفدەکرد.
بڕیارە رۆژی 16ی ئەم مانگە جۆ بایدن و ڤلادیمیر پوتین لە شاری جنێف کۆببنەوە و ئەمەش یەکەم دیدارە لەنێوان ئەو دوو سەرۆکە لەدوای هەڵبژاردنی بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا.