داوای دوورخستنەوەی بە پەلەی ترەمپ دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی رووداوەكانی ناو بینای كۆنگرێسی ئەمریكا، داوا دەكرێت پێش هاتنی 20ی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ بە پەلە لە پۆستەكەی دووربخرێتەوە.

جیرۆڵد نادلێر سەرۆكی لیژنەی دادوەریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا داوایكرد، دۆناڵد ترامپ دەستبەجێ لە كار دووربخرێتەوە، “جارێكی تر داوای لابردنی سەرۆك دەكەم”.

دەشڵێت، “ماوەیەكی دیاریكراومان هەیە بۆ كاركردن، میللەت ناتوانێت بەرگەی پڕۆسەیەكی درێژو درێژخایەن بگرێت”.

پێشتریش جیرۆڵد نادلێر داوای كردبوو ترەمپ لە پۆستەكەی دوور بخرێتەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، شەوی شەشی ئەم مانگە لەكاتی كۆبونەوەی كۆنگرێسی ئەمریكا كە بەمەبەستی بەفەرمی ناساندنی جۆ بایدن وەك سەرۆكی ئەمریكا كۆبونەوە، بەشێك لە لایەنگرانی ترەمپ هێرشیان كردە سەر بینای كۆنگرێس و دواتر چونە ناوەوە، بەوهۆیەشەوە ئاڵۆزی دروست بوو كەسێك گیانی لەدەستداو چەند كەسێكی دیكەش بریندار بوون.

بەهۆی ئەو روداوەشەوە بەشێك لە كاربەدەستانی ئیدارەی ترەمپ دەستیان لەكاركێشایەوە، هاوكات رووداوەكە لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوەی ئەمریكا كاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناو باس لەوەكرا بەهۆی رەفتارەكانی ترەمپ و لایەنگرانییەوە زیانی گەورە بەر پرۆسەی دیموكراسی ئەمریكا كەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا