پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تا مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو ڤاكسینی كۆرۆنا به‌رده‌ست ده‌بێت.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی واده‌ی ئاماده‌بوونی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ به‌كارهێنانی له‌سه‌ر خه‌ڵكیی وتی، پێشبینیده‌كات ڤاكسینی كۆرۆنا له مانگی نیسانی ساڵی 2021 بۆ هه‌موو خه‌ڵكیی به‌رده‌ست بێت.
دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی ڤاكسینه‌كه‌ی كۆمپانیای فایزه‌ر وتی، ئه‌وه هه‌نگاوێكی گرنگ بوو، به‌مزووانه مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه بۆ حاڵه‌تی له‌ناكاو ده‌دات.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جارێكی تر جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی، له‌هیچ بارودۆخێكدا قه‌ده‌فه‌ی هاتووچۆ له‌ئه‌مریكا ڕاناگه‌یه‌ندرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌نتۆنی فاوچی، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی نیشتمانیی ئه‌مریكا بۆ نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان مژده‌ی هاتنی كۆمه‌ڵێك ڤاكسینی دیكه‌ی ئاشكراكرد.