ململانێی بایدن و ترامپ لەهەشت ویلایەت یەكلادەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، رۆژی سێشەممە، شاهیدی پێشبڕكێی سەرۆكایەتی ساڵی 2020ی نێوان دۆناڵد ترامپی سەرۆك كۆماری ئەمریكاو ركابەرەكەی جۆ بایدن دەبێت.

بەپێی كەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكی، ململانێی جۆ بایدن و دۆناڵد ترامپ لەهەشت ویلایەتی ئەمریكا یەكلادەبێـتەوەو دەنگی ئەو ویلایەتانە، یەكێك لەكاندیدەكان دەباتەوە كۆشكی سپی.

هەر بەپێی كەناڵەكە ململانێی نێوان هەردوو ڕكابەرەكە لەئەریزۆنا ( 11 دەنگ) و فلۆریدا ( 29 دەنگ ) و جۆرجیا ( 16 دەنگ ) و مەینی ( 1 دەنگ ) و كارۆلینای باكوور ( 15 دەنگ ) و ئۆهایۆ ( 18 دەنگ )، ( 96 دەنگی هەڵبژاردن بۆ هەر ویلایەتێك ) .

جۆ بایدن‌و دۆناڵد ترامپ، بۆ بوون بەسەرۆكی ئەمریكاو چوونە كۆشكی سپی پێویستیان بە 270 خاڵی هەڵبژاردنی ویلایەتەكانی ئەمریكا هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا