به‌فه‌رمی هێرشی میلیشیاكانی عێراق بۆسه‌ر ئه‌مریكا ڕاگیرا

پۆڵه‌تیك پرێس:
میلیشیاكانی “به‌رگریی عێراق” ڕاگرتنی هه‌موو هێرشێكیان بۆسه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هێزه‌ بیانییه‌كانی دیكه‌ له‌ عێراق به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ڕاگرت.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شی ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی میلیشیاكانی به‌رگری عێراق كه‌ به‌ نزیك له‌ ئێران ناسراون و پێكهاتوون له‌ میلیشیاكانی “كه‌تائیبی حزبوڵڵای عێراقی، عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌با” به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر ئه‌مریكا و هێزه‌ بیانییه‌كانی دیكه‌ له‌ عێراق ڕاگرت.

ئه‌و میلیشیایانه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌، “بڕیاره‌كه‌ وه‌ك پێدانی چانسێكه‌ به‌و هێزه‌ بیانیانه‌ی له‌ عێراقن بۆئه‌وه‌ی ڕێز له‌ هه‌وڵی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسیی و نیشتمانییانه‌ی عێراق بگرن، كه‌ داوا ده‌كه‌ن به‌پێی خشته‌یه‌كی دیاریكراو هێزه‌ بیانییه‌كان خاكی عێراق جێبهێڵن”.

هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا “میلیشیاكانی به‌رگری عێراق” هۆشدارییان داوه‌ته‌ ئه‌مریكا كه‌ پڕۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی له‌ عێراق په‌كنه‌خات و كات نه‌كوژێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ “میلیشیاكانی به‌رگریی عێراق له‌دژیان ده‌جه‌نگن”.

ئه‌و بڕیاره‌ی میلیشیاكانی به‌رگری عێراق له‌كاتێكدایه‌ به‌هۆی هێرشه‌ موشه‌كییه‌كان بۆسه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز له‌ به‌غدا و به‌تایبه‌تتر بۆسه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌و شاره‌، واشنتۆن بڕیاری داوه‌ له‌به‌رده‌وامی هێرشه‌ موشه‌كییه‌كان باڵیۆزخانه‌كه‌ی له‌به‌غدا دابخات، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی لای حكومه‌تی عێراق دروستكردووه‌ و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هۆشداریدا له‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌نارگیركردنی عێراق له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌، ئه‌وه‌ش بۆ دۆخی ئێستای عێراق زیانێكی گه‌وره‌یه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا