پۆڵه‌تیك پرێس:
وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ناتوانێت ته‌نانه‌ت بیر له‌وه‌ش بكاته‌وه دۆناڵد تره‌مپ ده‌بێته‌وه به‌سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
هیلاری كلینتۆن، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2016ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به نیویۆرك تایمز-ی وتوه “به‌مانای وشه دڵم تێكه‌ڵدێت كاتێك بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر تره‌مپ ببێته‌وه به‌سه‌رۆكی ئه‌مریكا”.
كلینتۆن ده‌شڵێت “هۆكاری ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆئه‌وه‌ی چوار ساڵی دیكه‌ی خراپ مامه‌ڵه‌كردن و وێرانكردنی دامه‌زراوه‌كان، تێكچوونی به‌هاكان و لاوازی سه‌ركردایه‌تمان و لیستێك له ڕووداوی دیكه ڕووده‌دن”.
كلینتۆن به‌فه‌رمی له‌كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا پشتگیریی له جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان ده‌كات، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین ملیۆن دۆلار هاوكاریی بۆ كۆكردوه‌ته‌وه.