تره‌مپ یان بایدن، كامیان ده‌نگی جۆرج بووش ده‌به‌نه‌وه‌؟

پۆڵه‌تیك پرێس:
جۆرج بووش، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بڕیاریان نه‌داوه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا دووباره‌ وه‌ره‌قه‌ی سپی ده‌خه‌نه‌وه‌ نێو سندوقی ده‌نگدان یاخود نا.

وته‌بێژی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، جۆرج بووش و لۆرای هاوسه‌ری تا ئیستا بڕیاریان نه‌داوه‌، پاڵپشتی له‌كاندیدی دیموكراته‌كان یاخود كۆمارییه‌كان بكه‌ن و بڕیاره‌كه‌یان بۆ خودی خۆیان هێشتوه‌ته‌وه‌.

پێشتر به‌شێك له‌ به‌رپرسانی ئیداره‌كه‌ی سه‌رده‌می جۆرج بووش كۆمه‌ڵه‌یه‌كیان به‌ناوی “كۆمه‌ڵه‌ی 43 بۆ پاڵپشتی له‌بایدن” پێكهێنا، به‌ڵام هێشتا ڕوون نییه‌ بووش ده‌نگ ده‌دات به‌ تره‌مپ یاخود نا كه‌ هه‌ردووكیان ئه‌ندامی پارتی كۆمارییه‌كانن.

له‌هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2016ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا جۆرج بووش ده‌نگی به‌ هیچ كام له‌كاندیده‌كان نه‌دا و وه‌ره‌قه‌ی سپی خسته‌ نێو سندوقی ده‌نگدانه‌وه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا