پۆڵه‌تیك پرێس:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكای له پۆسته‌كه‌ی دورخسته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ له تویته‌ره‌وه مارك ئیسپه‌ری له‌پۆستی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا دورخسته‌وه و ڕایگه‌یاند، “کریستۆفەر میلەر بە وەکالەت لە شوێنەکەی ئیسپه‌ر ده‌ستبه‌كارده‌بێت”.
تره‌مپ ده‌شڵێت “كریس كاری باش ده‌كات و مارك ئیسپه‌ر كۆتایی به كاره‌كه‌ی هێندرا، سوپاس بۆ خزمه‌ته‌كه‌ت”.
له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كانی مانگه‌كانی ڕابردووی ئه‌مریكا ئیسپه‌ر ڕه‌تیكرده‌وه سوپا بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران به‌كاربهێندرێت، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ش تره‌مپی تووڕه‌كرد.