پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەسەر پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ئەفغانستان جارێکی دیکە هێرشی کردەوەسەر جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا و مامەڵەکردنی ئەو سەرۆکەی بە “گەورەترین سوکایەتی لە بواری سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا” وەسفکرد.
لەدوای ئەوەی ئەفغانستان لەسەر دەستی چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان داگیرکرا، چەندین جار دۆناڵد ترەمپ سەرزەنشتی جۆ بایدن و شێوازی مامەڵەکردنی ئەو سەرۆکەی کرد لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە.
ترەمپ لەبەردەم جەماوەرەکەی لە ویلایەتی ئالاباما لە ئەمریکا رایگەیاند، “کشانەوەی بایدنی شکستخواردوو لە ئەفغانستان، رەنگە گەورەترین ناتەواوی بێت لەلایەن سەرۆکی وڵاتێکەوە”.
لە ئێستاشدا سەرکردەکانی تاڵیبان هەوڵی پێکهێنانی حکومەت دەدەن لەدوای ئەوەی هێزەکانیان دەستیان بەسەر زۆرینەی خاکی ئەفغانستاندا گرت.